سەردێڕ:

سوپای ئیسرائیل: هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر رادارێک لە نزیک تاران

PM:03:12:24/06/2025

8504 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر رادارێک لە نزیک تاران و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، دوو تەقینەوە لە باکوری تارانی پایتەخت بیسترا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل وتی، هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر رادارێک لە نزیک تاران و میدیاکانی ئێرانیش دەڵین، دەنگی تەقینەوەیەک لە شاری بابۆلسەر لە باکوری ئێران بیسترا.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بەرەو ئێران دەڕۆن بۆ ئەوەی سڵاوێکی دۆستانە پێشکەش بکەن، و هیچ کەسێک زیانی پێناگات.

هاوکات میدیاکانی ئێران دەڵێن، دوو تەقینەوە لە باکوری تارانی پایتەخت بیسترا، وتیشیان دوێنێ فەرماندەی هێزی بەسیج لە پارێزگای لوڕستان کوژرا.














گەلەری