هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری بە شێوەیەکی فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەند رێنماییەکی بۆ فێرخوازان لە هۆڵی تاقیکردنەوەی شۆفێری خستەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری کە وەزارەتی ناوخۆ پەسەندی کردووە بە ئامادەکاری رێبەری هاتووچۆ بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، هەر
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی تیۆری بۆ مۆڵەتی جۆری B لە
هۆڵی تاقیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ فێرخوازان ئەنجامدرا.
لەبارەی
پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی سیستەمە نوێیەکە دەشڵێت، کۆی پرسیارەکان ٢٥ پرسیارە،
مەرجە فێرخواز لە ٢٠ پرسیار دەربچێت، واتە بوار هەیە ئەو فێرخوازە بە دەرچوو
هەژمار بکرێت ئەگەر تەنها ٥ وەڵام هەڵە بوو.
ئاشکرایکرد،
هەر کۆمپیوتەرێک لە هۆڵی تاقیکردنەوەکە پرسیارەکانی جیاوازترە لە کۆمپیوتەری
تەنیشتی و پێش و دواوەی جێگەی فێرخوازەکە بوار بۆ هیچ جۆرە گزییەک نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هەموو پرسیارێک ماوەی وەڵامدانەوەی تەنها یەک خولەکە لە سەر کۆمپیوتەری بەردەست، وە فێرخواز لە رۆژێکدا مافی هەیە تەنها یەک
جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە هەمان کاتدا دەستبەجێ لەسەر
شاشەی کۆمپیوتەری بەردەست فێرخواز نیشان دەدرێت، ئەو
فێرخوازانەی لە تاقیکردنەوەی تیۆری سەرکەوتوو دەبن، پێویستە راستەوخۆ پەیوەندی بە نوسیگەکەیانەوە بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە.
چەند رێنماییەکی
دیکەشی ئاماژە پێدا و وتی، پێویستە فێرخواز پێش چوونە ژوورەوەی هۆڵی تاقیکردنەوە، باجی نوسینگە و کارتی زانیاری وکارتی نیشتیمانی رەسەنی پێىیت، مۆبایلەکەشی
داخراوبێت.
هەروەها، هەر
فێرخوازێک دوور لە رێکارەکان بە قسەکردن یاخود ئاماژە یان هەرجۆرە کردارێکی نەشیاو
لە ناو هۆڵەکە بەرامبەر بە ئەفسەر و کارمەندان یان بە فێرخوازانی تر
ئەنجام بدات، بە پێێ رێنمایی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ مادەی ١٣ بڕگەی پابەندییەکانی
فێرخواز، خاڵی ١١ سزادەدرێت بە راگرتنی سەرجەم کارەکانی بۆ ماوەی شەش مانگ .