AM:11:47:24/06/2025
10680 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دەڵێت، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقیه‌وه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئاسمانی عێراقی به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كراوه‌یه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه و وتی، به‌پێی ئه‌و ئاگاداری نامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقیه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان نێردراوه، له كاتژمێر ١٠:٣٠ـی خولەکەی به‌یانی ئاسمانی عێراقیان به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كرده‌وه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقیش وتی، ئاسمانی عێراقیان له ناوچه‌كانی باشور به‌ڕووی
گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه
ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.