سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: بە پێشنیاری ترەمپ لەگەڵ ئێران رازی بووین بە ئاگربەست

AM:11:17:24/06/2025

1900 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی ئاگربەست بۆ راگرتنی شەڕی ١٢ رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رازیبوونی بەو ئاگربەستە راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئیسرائیل بە پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئێران رازی بووە، بەڵام ئیسرائیل وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی ئاگر بەست دەداتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئیسرائیل ئامانجی خۆی لە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێرانی بەدەستهێناوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی هەینی ١٣ـی حوزەیران، ئیسرائیل یەکەم هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و هێرشە موشەکیەکانیان بۆ سەر یەکتری تا درەنگانی دوێنێ شەوی رابردوو ٢٣ـی حوزەیران بۆ ماوەی ١٢ رۆژ بەردەوام بوو، هەر لە درەنگانی دوێنێ شەودا دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران و قەتەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکالە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال رایگەیاند، "پیرۆزە لە هەموو لایەک، ئیسرائیل و ئێران، بەتەواوی لەنێوانیاندا رێککەوتن کراوە کە ئاگربەست ئەنجامبدرێت
".














گەلەری