PM:11:59:23/06/2025
1492 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای دیالە دەڵێت، زیاتر لە هەزار و ١٥٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە کۆنفرانسێکدا کە بە بۆنەی هەفتەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ساز کرابوو، موسەننا لەتیف وتی، لەم دواییانە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دیالە، توانییویانە ژمارەیەکی زۆری بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ١٥٠ تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر کراون،
جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ١٠٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر.
دەشڵێت، ٥٤٨
تاوانباری ماددە هۆشبەرەکان لە دیالە سزای زیندانیکردنیان لەساڵێکەوە تا
هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها سزای پێبژاردنیشیان بۆ کراوە.