سەردێڕ:

خامنەیی: دەستدرێژی ناکەینەسەر هیچ کەسێک و دەستدرێژیش قبووڵناکەین

PM:11:46:23/06/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری ئێران پاش هێرشی مووشەکیی وڵاتەکەی بۆسەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە قەتەڕ رایگەیاند، دەستدرێژییان نەکردووەتەسەر هیچ کەسێک و دەستدرێژیش لە کەس قبوڵناکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەلى خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "ئێمە دەستدرێژیمان نەکردووەتەسەر کەس و دەستدرێژیی لە کەسیش قبوڵناکەین".

ئەم پەیامەی خامنەیی پاش ئەو هێرشە موشەکییەی وڵاتەکەی دێت بۆسەر بنکەی عودەیدە لە قەتەڕ، کە بە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا دادەنرێت لەناوچەکە.













گەلەری