PM:11:10:23/06/2025
2556 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەلێت، "دەمەوێت سوپاسی ئێران بکەم، کە پێشوەختە ئێمەیان لە هێرشەکان ئاگادار کردبووەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هیچ قوربانییەک نەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له یهكهمین پهیامیدا لهدوای هێرشهكهی سهر بنكهی ئاسمانی وڵاتهكه له قهتهر لهلایهن ئێرانهوه رایگەیاند، هێرشهكهی ئێران زۆر لاواز بوو، هیچ ئەمریکییەک زیانیان پێ نەگەیشتووە"، هەروەها هانی هەردوو ئیسرائیل و ئێرانی داوە کۆتایی بە ململانێکان بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی ئێران دەکات بۆ 'ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە' لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر
بنکەی ئەمریکا و هیوای هاوبەشی بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا هەیە.
باسی لەوەشکرد،
رەنگە ئێران ئێستا بتوانێت بەرەو ئاشتی و هەماهەنگی لە ناوچەکەدا هەنگاو بنێت و
منیش بە پەرۆشەوە هانی ئیسرائیل دەدەم هەمان شت بکات.