سەردێڕ:

هێرشەکانی ئێران نرخی نەوتیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاند

PM:11:04:23/06/2025

1364 جار خوێندراوەتەوە

بە پێچەوانەی پێشبینییەكان و دوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە قەتەر نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە پێش هێرشەکان نزیکەی پێنج دۆلار لە نرخەکەی دابەزیەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی و بە ٦٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ئیوارەی ئەمڕۆ ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەڕ و عێراق.













گەلەری