PM:10:39:23/06/2025
1616 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خێرایە دەکات کە لە ناوچەکەدا روودەدات، ئەوەش دوای هێرشی ئێران بۆ سەر بنكهی ئاسمانی عودەید لە قەتەر، دەشڵێت، ئەو هەڵکشانە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و خاڵێكی وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێ وێنەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خێرایه دهكهن کە لە ناوچەکەدا روودەدات، کە لەگەڵ هێرشکردنە سەر دەوڵەتی قەتەر خهریكه تهشهنه دهكات، ئەوەش پێشهاتێکە کە عێراق لە مێژە هۆشداری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە قورسانەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دروستی دەکات.
باسی
لەوەشکردووە، ئەو هەڵکشانە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و نوێنەرایەتی خاڵی
وەرچەرخانێکی مەترسیدار و بێ وێنەیە لە ململانێکاندا، لەبەر رۆشنایی هۆشدارییە دووبارەکانی
عێراق لە مەترسی تێوەگلانی لایەنە نوێیەکان، کە رەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی رووبەڕووبوونەوەکە
و پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە.
لە
بەیاننامەکەدا هاتووه، تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە لە رێگەی
گفتوگۆ و پەنابردنە بەر کەناڵە دیپلۆماسییەکان و دوورکەوتنەوەیه لە بژاردە
سەربازییەکان، کە تەنها پەرەسەندن و ئازاری زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت.
هەروەها
وەزارەتەکە بانگەوازی خۆی بۆ دان بهخۆداگرتن و هەوڵی یەکگرتوو بۆ کەمکردنەوەی
پەرەسەندن و گرژییهكان دهدات لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گەلانی
ناوچەکە.