PM:09:27:23/06/2025
2080 جار خوێندراوەتەوە
دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەڕ هەر یەکە لە وڵاتانی عێراق و تورکیا و کوەیت و بەحرەین و قەتەڕ و ئوردن و عوممان بڕیاریاندا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان.
ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێکدا وتی، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عێراق بەرووی هاتووچۆی فڕۆکەدا داخرا و ئەم بڕیارە، فڕۆکەخانەی بەسڕەش دەگرێتەوە.
هاوکات لە ئێستادا هەر یەکە لە وڵاتەکانی تورکیا و کوەیت و بەحرەین و قەتەڕ و ئوردن و عوممان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرتووە.
ئەوەش دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی، هێرشێکی مووشەکی بەهێزییان بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر- گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا دەستپێکردووە.