سەردێڕ:

لەبارەی پشووی رۆژی پێنجشەممەوە بڕیاردرا

PM:04:09:23/06/2025

3004 جار خوێندراوەتەوە

لە هەرێمی كوردستان و عێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، كە هاوکاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی مانگی موحەڕەم و هاتنی سەری ساڵی کۆچی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی پێنجشەممە ٢٦ـی ئەم مانگە پشووی فەرمییە بۆ سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچییەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەشی کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەکانی ئەمینداریەتی گشتی رێنمایی وەزارەتەکان و دامەزراوە نا وەزارییەکان و سەرجەم پارێزگاکانی کردووە کە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و بەپێی ئەم رێنماییە مامەڵە بکەن.

هاوکات بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حكومەتی ماوەبەسەرچوو كە سەرجەم پشووەكانی تێدا دیاری كراوە، رۆژی پێنجشەممە ٢٦ـی مانگە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.













گەلەری