سەردێڕ:

نەوزاد کامیل: تا ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێراندا بەردەوامە

PM:03:51:23/06/2025

900 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێراندا بەردەوامە و رانەوەستاوە وتیشى، بەشەخۆراکی چوارەم ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی چوارەم دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان بەرێژەیەکی زۆر بەشداری پڕۆسەکەیان کردووە و فۆڕمەکانیان پڕکردۆتەوە و تا ٥ـی تەمموزیش کاتیان لەبەردەستدا ماوە، ئەگەر تا ئەوکاتەش هاوڵاتییان تەواو نەبوون ١٠ بۆ ١٥ رۆژی دیکەشیان بۆ درێژدەکرێتەوە.

سەبارەت بەو کەسانەشی کە لە دەرەوەی وڵاتن یان گەشتێکی کاتییان کردووە وتی، ئەپڵیکەیشنەکە تەنها بۆ هاوڵاتیانی عێراقییە و ناتوانن ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەن خۆیان تۆمار بکەن، ئەوکەسانەشی کە گەشتێکی کاتییان کردووە دەتوانن کە هاتنەوە خۆیان تۆمار بکەن و پڕۆسەکە ناوەستێت، بەڵام رەنگە ١٠ هەزار دینارییان لێ وەربگیرێت.

دەشڵێت، ئێستا لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێێەمدان و لە ٨٥٪ـیان دابەشکردووە و بەشەخۆراکی چوارەمیشیان پێگەشتووە و دوای تەواوبوونی دابەشکردنی بەشە خۆراکی سێیەم دەست بە دابەشکردنی دەکەن.













گەلەری