PM:02:24:23/06/2025
2060 جار خوێندراوەتەوە
کارمەندێکی ئاسایشی کۆیە لە کاتی ئەرکدا هاوڕێکەی بە هەڵە فیشەکێکی لەدەست دەردەچێت و دەبێتە هۆی گیانی لەدەستدانی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی وت، کارمەندێکی ئاسایش لە کاتی ئەرکدا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێک بەهەڵە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کارمەندەکە دانیشتووی رانیەیە و لەبەشی ئۆپەراسیۆنی کۆیە دەوامی کردووە.
باسی لەوەشکردووە، دوو کارمەندەکە هاوڕێی یەک بوون و
بەهەڵە فیشەکێکی لە کاتی ئەرکدا لەدەست دەردەچێت و دەبێتە هۆی گیانی لەدەستدانی.
فەریدە ئاسۆ ـ هەولێر