چاوگێک دەڵێت، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی دادوەرەکانی دادگاکە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، حاکم جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و بەهۆیەوە سەرجەم بڕیارەکان لە دادگای فیدراڵیەوە دەوەستن.
چاوگەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دادوەرەکانی
دادگاکە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
هاوکات، ئەو ئەندامانەی داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کرد، دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی دادگا دەستلەکارکێشانەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.
هەروەها، دادگای
فیدڕاڵی بە سەرۆكی دادگاكەوە لە نۆ كەس پێك دێن و چوار دادوەری دیكەش ئەندامی
یەدەگن.
رۆژی
پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شەش ئەندامی دادگاكە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان
پێشكەشی سەرۆكی دادگاكە کرد، بەڵام تا ئێستا داواکە پەسەند نەکراوە و دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی دادگاکە شەش ئەندامەکە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر بڕیاربوو دادگای
فیدراڵی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە و فەرمانێکی وەڵائی بۆ ناردنی
پارەی مووچەخۆران دەربکات، ئەوەش دوای ئەوە دێت زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەخۆرانی
هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوکات لە کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراقیشدا
داوا لە هەرێم کرا پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بن بە ناردنی داهاتی نەوتی و
نانەوتی بۆ ئەوەی بەغدا مووچە بنێرێت.