PM:12:53:23/06/2025
1512 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوو زیاتر لە هەزار گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتی، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق لە ماوەی ١٠ رۆژدا هەزار و ٢٨٣ گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەزار و ١٨٤ گەشت هەڵوەشاوەتەوە و لە
فڕۆکەخانەری گشتی سلێمانیش ٩٩ گەشت هەڵوەشاوەتەوە.
داخستنی ئاسمانی عێراق لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٣ـی حوزەیراندا ئیسرائیل چەند هێرشێکی موشەکی بۆ سەر ئێران
ئەنجامدا و لە شەوی ١٤ـی حوزەیراندا ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و
ماوەی ١١ رۆژە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.