میدیاکانی ئێران دەڵێن، ئیسرائیل بۆردومانی دەرگاکانی زیندانی ئەوینی تارانی کردووە، میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن، ئێران شەپۆلێکی دیکەی موشەکی ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل بۆردومانی دەرگاکانی زیندانی ئەوینی کردووە لە تاران.
هەروەها، میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن، ئێران بۆ جاری دووەم
لە ئەمڕۆدا ١٥ موشەکى دیکەى ئاڕاستەى ئیسرائیل کرد.
هاوکات،
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران بەردەوامن و دەشڵێن ١٥ فڕۆکە و هێلیکۆپتەری ئێرانیان تێکشکاندووە.
زیندانی
ئەوین بەدناوترین زیندانی ئێرانە، زیندانەکە لە بەرزایییەکانی چیای ئەلبور، لە
سەرووی تارابەوەیە، ھەندێک
لە ناسراوترین چالاکوان و پارێزەرانی ئێران لەم زیندانەدا ماوەی زیندانییەکەیان
بەسەر دەبەن، زیندانەکە
ساڵی ١٩٧١، لە سەردەمی محەمەد رەزا
پەهلەوی وەک
شوێنی زیندانییانی سیاسی بنیات نرا.
لەو کاتەدا جێی ٣٢٠ زیندانی دەبووەوە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، زیندانەکە
بۆ لەخۆگرتنی ١٥ ھەزار زیندانی فراوان کراوە.