سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا خوێندکارێکی زانکۆ گیانی لەدەستدا

AM:11:58:23/06/2025

2076 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە رێگای نێوان پردێ بۆ دوبز بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە رێگای نێوان پردێ بۆ دوبز و بەدیاری کراوی لە نزیک گوندی قایەباشی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێکی دیکەش برینداربووە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە خوێندکاری زانکۆی کیتاب بووە و دانیشتووی دوبز بووە.














گەلەری