سەردێڕ:

دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:25:23/06/2025

1352 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەهۆی دەسپێکی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم بە ١٤٣ هه‌زار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٣ـی حوزەیراندا ئیسرائیل چەند هێرشێکی موشەکی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا و لە شەوی ١٤ـی حوزەیراندا ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و ماوەی ١١ رۆژە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

نرخی دراوەکانی تر بەمشێوەیە:

نرخی ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠دینارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار دینارە.
نرخی هەزار کرۆنی سویدی بەرامبەر بە ١٢٣هەزار دینارە.
نرخی هەزار کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ١١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی یەک ملیۆن تمەن بەرامبەر بە ١٨ هەزار و ٢٥٠ دینار

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەنە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١١٣ دۆلارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٣٢ دۆلارە.
نرخی هەزار کرۆنی سویدی بەرامبەر بە ٨٦ هەزار دۆلارە.
نرخی هەزار کرۆنی نەرویجی بەرامبەر بە ٧٩ دۆلارە.
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار لیرەی تورکییە.













گەلەری