AM:10:53:23/06/2025
2124 جار خوێندراوەتەوە
گەنجێکى کوردى دانیشتووى بەریتانیا کە لە بنەڕەتدا خەڵکی چەمچەماڵە دوو گەنجی کورد لە شاری لەندەن دەبێتە شەڕیان و ئەویش ویستوویەتی لێکیان جیابکاتەوە و چەقۆیەکی بەردەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، گەنجێکى کوردى دانیشتووى بەریتانیا کە لە بنەڕەتدا خەڵکی چەمچەماڵە لە لەندەن بەهۆی ئەوەی چەقۆیەکی بەرکەوت لە کاتی ناوبژیکردنی دوو گەنجی کوردا کە شەڕیان دەکرد گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دوای ئەوەی چەقۆکەی بەرکەوتووە رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و دواتر بەهۆی
سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات.
باسی
لەوەشکرد، گەجەکە دانیشتووی بەریتانیا بووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی چەمچەماڵ بووە، لە کاتی
ناوبژیکردنی دوو گەنجی کورد دا کە بووە بە شەڕ و دەمەقاڵێیان چەقۆیەکی بەرکەوتووە
و گیانی لەدەستداوە.