سەردێڕ:

بازرگانی هەرێم: پێویستە ھاوڵاتییان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی

AM:08:49:23/06/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە و پێویستە ھاوڵاتییان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی.


نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە میدیای پارتی وت، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە.

باسی لەوەشکرد، لەدوای ئەو ماوەیەش دەرفەتی دیکە بە ھاوڵاتییان دەدرێت بۆ ماوەی حەفتەیەک تا ١٠ رۆژ ماوەکە درێژ دەکرێتەوە، تا ھەموو ھاوڵاتییەک بتوانێت سوودمەندبێت لەو پڕۆسەیە و فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە.













گەلەری