هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان جێهێشت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٧٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٠٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٧٠ هەزار دینارە