PM:10:33:22/06/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سلێمانی زیاتر لە ٢٠ گەڕەک پڕۆژەی رووناکیان تێدا جێبەجێکراوە، وتیشی، تاکو کۆتای ئەمساڵ پڕۆژەکە لە تەواوی سەنتەری سلێمانی جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تا ئێستا لە سلێمانی زیاتر لە ٢٠ گەڕەک پڕۆژەی رووناکیان تێدا جێبەجێکراوە.
وتەبێژی
کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو کۆتای ئەمساڵ پڕۆژەی رووناکی لە تەواوی
سەنتەری سلێمانی جێبەجێدەکرێت.