PM:08:59:22/06/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، باڵیۆزخانەکەیان لە ٢١ و ٢٢ـی ئەم مانگەوە دەستیان بە کشانەوەى کارمەندەکانیان کردووە و هۆشداریش دەدەن لەوەى ئەگەرى هێرشکردنەسەر کارمەند و هاوڵاتییانیان هەیە و داوا دەکەن خۆیان بپارێزن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، وەک بەشێک لە هەوڵەکانیان کە لە ٢١ـی ئەم مانگە دەستیان پێکرد، دوێنێ و ئەمڕۆ کارمەندى زیاتریان عێراقى جێهێشتووە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتی لە هەولێر بەشێوەیەکی کاتی هەموو خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزەیان راگرتووە و تەنها خزمەتگوزاریی پێشکەش هاوڵاتییانى ئەمەریکى دەکەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەگەری زۆری توندوتیژی رێکخراوە بیانییەکان هەیە کە کارە بازرگانییەکانی
ئەمەریکا و ئەو شوێنانە بکەنە ئامانج کە هاوڵاتییانی ئەمەریکی زۆر سەردانیان دەکەن
بۆیە داوا دەکەن کە هەموو هاوڵاتییانی ئەمەریکی لە عێراق خۆیان بەدووربگرن لەو
شوێنانەی بیانییەکان زۆر سەردانیان دەکەن و خۆیان لە هەر کۆبوونەوە و
قەرەباڵغییەکی گەورە بپارێزن.
هەروەک
هۆشداریش دەدەن بە هاوڵاتییانیان کە پێویستە ئەمەریکییەکان بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ
عێراق نەکەن.