PM:07:16:22/06/2025
788 جار خوێندراوەتەوە
درەنگانی شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا، بنکە ئەتۆمیەکانی کردە ئامانج و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی چاودێریی ئەتۆمیی عێراقیش دەڵێت، هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی لە عێراق تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمیی عێراق وتی، لە دوای پێشهاتەکانی بەرەبەیانی و لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کران، هیچ تیشکدانەوەیەکی بەرچاو تۆمارنەکراوە.
ئەوەشی
خستەڕوو،لە رێگەی
چاودێریکردن و پشکنینی پێوەرەکانی سیستمی چاودێریی تیشکی، ئاگادارکردنەوەی
پێشوەختە و پێوەرەکانی تیشکی لە دەروازە سنوورییەکان سەرجەم پێوەرەکان لە چوارچێوەی ئاستی ئاسایی تیشکدانەوەی سرووشتیدا بوون،
هەروەکو ئەوەی لە سەرەتای قەیرانەکەوە لە شیکردنەوەی رووداوەکاندا ئاماژەیان
پێکردبوو، هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە.