سەردێڕ:

لە ١٠ ساڵدا زیاتر لە ١٤٨ هەزار هاوڵاتیی لە هەرێم کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا

PM:05:39:22/06/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ١٤٨ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستانەوە، کۆچیان کردووە بۆ ئەوووپا و لەو ماوەیەشدا ٤١٤ کەس بوونەتە قوربانی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەکر عەلی، سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا وتی، لە ١٠ ساڵی رابردوودا لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی کوردستانەوە، ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ كەس کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا و لە ناویاندا وڵاتی بەریتانیا.

باسی لەوەش کردووە، لەو ماوەیەدا، ٤١٤ کەس بوونەتە قوربانی و تا ئێستا چەندین کەسیش بێ سەرو و شوێنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو ١٠ ساڵەدا، ٣٣ هەزار و ٨٠٠ کەس لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کۆچیان کردووە و ١١٢ کەسیش بوونەتە قوربانی.

سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، رەخنەى لە دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێمى کوردستان گرت و وتى، بە داخەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان، نەیانتوانیوە پاڵپشت بن بۆ باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان.

ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی هەلی كار، نەبوونی خزمەتگوزاری و سەروەر نەبوونی یاسا، لە هۆکارە کاریگەرەکانى زۆربوونى رێژەى کۆچکردنن.













گەلەری