به‌های هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی دروستكراوی كۆریای باشور له ساڵی ٢٠٢٤ گه‌یشته زیاتر له ٦٨٠ ملیۆن دۆلار و گه‌شه‌ی ساڵانه‌ش به رێژه‌ی ١٦٪ به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەپێی ماڵپه‌ڕی TradeMap كه نه‌خشه‌ی بازرگانی هاورده و هه‌نارده‌ی وڵاتان ده‌خاته‌ڕوو، عێراق ئۆتۆمبێلی له كۆریای باشوره‌وه هاورده كردووه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ١٠ كه‌س یان كه‌متر دیزاین كراوه، به‌های ٤٨١ ملیۆن و ٥٥٥ هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی كۆری له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی باری
تایبه‌ت ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار بووە.
باسی
لەوەشکردووە، گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی به‌ها له نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ ـ ٢٠٢٤ گه‌یشتوه‌ته ١٦٪.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق
ماتۆڕسكیلی به به‌های ٣٧ هه‌زار دۆلار هاورده كردووه.