PM:12:43:22/06/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی دەستەی ژینگە و پاراستنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هیچ تیشکادانەوەیەکی ئەتۆمی لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە لە ئامێرەکانیان و تا ئێستاش ژینگەکە پاکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگە و پاراستنی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، هیچ تیشکادانەوەیەکی ئەتۆمی لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان رۆژانە سێ جار نموونە وەردەگرن
و تا ئێستا ژینگە پاکە و هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمییان تۆمارنەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو ئەمریکا
بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان و نەتەنزی
ئێران و ئێرانیش دەڵێت، هێرشدەکەنە سەر هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت، بەردەوامدەبن لە پیتاندنی یۆرانیۆم.