AM:11:40:22/06/2025
1440 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەتۆمەتی دزیکردن، تۆمەتباریکی هەڵهاتوو لەلایەن مەفرەزەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردنەوە هەڵهاتووە، بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانانی کەرکوکەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دواتر بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
پۆلیسی سلیمانی وتیشی، دوای لێکۆڵینەوەی
هێزەکانی پۆلیس و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی
سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.
باسی لەوەشکرد،
تۆمەتبار لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراوە.