کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینێ وتیشی، بە هەمانشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە
لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
باسی لەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێم سنووری گەرمیان دەگرێتەوە کە ٤٤ پلەی سیلیزییە.
پلەکانی گەرما
لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:
هەولێر :٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٨
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٤
پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :٤٠
پلەی سیلیزی
سۆران :٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٤
پلەی سیلیزی