هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدا مایەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧٦ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی
زێڕ دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و
دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی
ناوچەکەی زیاد کرد و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان جێهێشت.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٨٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٧٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧٠٨ هەزار دینارە