سەردێڕ:

نرخی نەوت جێگیرە؟

AM:08:22:22/06/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش جێگیرە و بە ٧٣ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و چەندین زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای ئێران کوژران، لە هەمان شەودا ئێران هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان دروستکرد.













گەلەری