PM:11:49:21/06/2025
1248 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکە رەتدەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و کە پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، رێگاکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێکرد.
سودانی ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە
سەر ئێــران رەتدەکەنەوە و ئەوکارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی.