PM:06:07:21/06/2025
2828 جار خوێندراوەتەوە
دوای ٣٣ ساڵ لە کارکردن، دەنگی ئەمریکا بە زمانی کوردی داخرا، کە لەو ماوەیەدا چەندین رۆژنامەنوس لە سەرانسەری کوردستانەوە پەخشی رادیۆیییان بە هەردوو شێوەزاری کوردی (کرمانجی و سۆرانی) ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ٣٣ ساڵ لە کارکردن، دەنگی ئەمریکا بە زمانی کوردی داخرا، رۆبن رێشڤان، رۆژنامەنوسی بەناوبانگی کورد کە یەکێک بوو لە دوا نەوەی پەخشکەرانی رادیۆی کوردی لە بەرنامەی دەنگی ئەمریکا، رۆڵێکی سەرەکی و کاریگەریشی هەبوو لە گەیاندنی دەنگی گەلی کورد بۆ جیهان، لە لاپەڕەی خۆیدا نووسیویەتی، "دوای ١٦ ساڵ، ئەمڕۆ بە فەرمی کارەکانم لە دەنگی ئەمریکا کۆتایی پێهات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ٦٣٩ کارمەندی دەنگی ئەمریکا پێیان راگەیەندرا
کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
وتیشی، ماڵئاواییکردن هەرگیز ئاسان نییە
- بە تایبەت بۆ شوێنێک کە چەندین ساڵە و وزە و سۆزی تێدا وەبەرهێناوە، بەدرێژایی
ماوەی کارکردنی لە دەنگی ئەمەریکا، لە بەرەکانی پێشەوەی رۆژنامەگەریدا کاری کردووە،
رووماڵی پرسە ئاڵۆزە جیهانییەکانی کردووە - بەتایبەتی پرسی کورد- و دەنگی ئەو پێکهاتانە
بەرزکردووەتەوە کە زۆرجار گوێیان لێناگیرێت.
دەنگی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە پەخش کردووە بەشدارییەکی گەورەی کردووە لە بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد لە جیهاندا.