سەردێڕ:

سبەینێ ئینتەرنێت لە هەموو هەرێم دەبڕێت

PM:02:13:21/06/2025

16596 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە، لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (FMS) لە سەرتاسەری هەرێم رادەگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیران، بە هۆکاری دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر شەش و نیوی بەیانی تاوەکو کاتژمێر حەوت و ٤٥ خولەک، هێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێم دەوەستێت.

وتیشی، ئەو شوێنانەی کە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان دەبێت، بریتین لە، سەرجەم بانکەکان و فرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانی هەولێر و سلێمانی و سەرجەم ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM)














گەلەری