PM:01:41:21/06/2025
2708 جار خوێندراوەتەوە
پڕۆژەی كارتی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بەم نزیكانە چەند گۆڕانكارییەك لە کارتی خۆراکدا دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات پەلەبكەن لە نوێكردنەوەی داتاكانیان.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پڕۆژەی كارتی خۆراک بڵاویكردەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بە زووترین كات داتاكانیان نوێ بكەنەوە و كارتی خۆراک پڕبكەنەوە.
وتیشی، لە یەکی
تەمموزەوە دەستدەکرێت بە گۆڕانکاری و زیادکردنی خزمەتگوزارییەكانی خۆراک.
هەروەها، تایبەتمەندی گواستنەوە و جیاكردنەوە و زیادکردن و لابردنى بلۆككردن لە کارتەکان دەگرێتەوە.