PM:01:20:21/06/2025
40892 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەکی فەرمی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو ٥٠ ماتۆڕسواری سەر بە کۆمپانیایەکی گەیاندن، لە بازگەی دوبز دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی باڵای فەرمی بە ئێن ئاڕ تی وت، ٥٠ ماتۆڕسوار کە کاری گواستنەوە و دیلیڤەری خواردن دەکەن، لەکاتی رۆیشتن بەرەو هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێرەوە رێگرییان لێکراوە.
وتیشی،
بەهۆی ئەوەی بە دزییەوە و لەسەر خۆڵ و دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان، هەروەها
بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای موسڵەوە هاتوون و لە کاتێکدا
ویستوویانە لە موسڵەوە بڕۆن بۆ هەولێر، لە بازگەکان رێگریان لێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر
هەوڵیانداوە لە رێی بازگەی دوبزەوە بڕۆنە ناو هەولێر، بەڵام بەو هۆکارەی کە بە
نایاسایی ویستویانە بگەنە شارەکە، یەکەی هەشتی سوپای عێراق و پۆلیسی کەرکوک
سەرجەمیانی دەستگیرکردووە و رەوانەی بنکەی پۆلیسی دوبز کراون.
باسی لەوەشکرد، کۆمپانیاکە جۆرێک لە داشکاندنی بۆ ئەو ماتۆڕسوارانە کردووە و بەهۆیەوە ویستوویانە بەیەکەوە بڕۆن و سوودمەندبن لێی، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە، بوونەتە جێی گومانی بازگەکان.