سەردێڕ:

نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد

AM:11:52:21/06/2025

3068 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و باسیان لە دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم و هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق کرد.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان کرد.

بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان شاسوار عەبدولواحید و نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بوو.

هاوکات، باسی هەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق کرا













گەلەری