سەردێڕ:

کۆمیسیۆن: زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە

AM:11:07:21/06/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و بەمەش ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە نزیکەی ٢٢ ملیۆن کەس.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دوو ملیۆن و ١٥٥ هەزار و ٩٧ دەنگدەر، کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.

وتیشی، بە پێی ئەم ئامارە، ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە ٢١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار و ٨٩ دەنگدەر.

هاوکات کۆمسیۆنی لقی هەرێم باسی لەوەکرد، زیاتر لە سێ ملیۆن و ٩٢ هەزار کەس مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەترییان ئەنجامداوە.

دوای کۆتاییهاتنی وادەکە، لە ئەمڕۆوە مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجام نادرێت بەڵام وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان تۆمارکردووە بەردەوام دەبێت لە بنکەکاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.













گەلەری