AM:08:17:21/06/2025
5396 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٧٣ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە
نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی
ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و چەندین
زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای ئێران کوژران، لە هەمان شەودا ئێران هێرشی
پێچەوانەی دەستپێکرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان دروستکرد.