سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:11:08:20/06/2025

2712 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، دۆخی کارکردنی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر نەگۆڕاوە و ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی بە پێشخستنی کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەتیان لە عێراق.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان وتی، دۆخی کارکردنی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر نەگۆڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی بە پێشخستنی کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەتیان لە عێراق و بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و خەڵکی عێراق.













گەلەری