PM:07:38:20/06/2025
1268 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران دەڵێت، کۆچی نایاسایی و کۆچی گەنجان لە هەرێم بەردەوامە و دەشڵیت، هۆکاری کۆچکردن بۆ بوونی قەیرانە بەردەوامەکان و ناسەقامگیری بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وتی، ، کۆچی نایاسایی و کۆچی گەنجان لە هەرێم بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەیران و ناسەقامگیری
بارودۆخی ئابووری هاوڵاتییان هۆکاری کۆچکردنە و لە ٢٠١٥ـەوە ٧٧٨ هەزار کەس داوای
پەنابەرێتییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
باسی لەوەشکرد، لە ١٠ ساڵی رابردوودا ٣٥٠ کەس
بەهۆی کۆچکردنەوە گیانیان لەدەستداوە.