PM:03:39:20/06/2025
2028 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی شار ژیانی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٥ ساڵیان رزگاركرد، كە دڵی لە لێدان وەستابوو.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٦ ساڵ بەپەلە گەیەنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار كە دڵی لە لێدان وەستابوو.
وتیشی، لەلایەن تیمی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە چارەسەری فریاگوزاریی سەرەتایی و بوژانەوەی دڵ بۆ هاوڵاتیەکە كرا و دەرئەنجام دڵی كەوتەوە كار.
باسی لەوەشکرد، لەدوای
ئەنجامدانی چارەسەری فریاگوزاری سەرەتای و قەستەرە بۆ نەخۆشەكە لە ئێستادا
تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.