PM:03:26:20/06/2025
1464 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێل لێیداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنیه و نازانرێت کێیە، داوا له كه‌سوكاری ده‌كه‌ن سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار بكه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییەک کە رەگەزی نێرە لە شەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە و گیانی له‌ده‌ستداوه، لە ئێستادا تەرمەکەی لەپەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە.
وتیشی، ناسنامه‌ی
ئه‌و كه‌سه نه‌زانراوه و هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێنیە، تەمەنیشی لە نێوان ٤٥ بۆ
٥٠ ساڵیدایە.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌و كه‌سه تی‌شێرتێکی خەت خەتی شین و
سپی لەبەردایە، ژمارەیەک تاتۆ بەجەستەوەیەتی و لێی نوسراوە دیلان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه، داوا لەکاسوکاری یان هەرهاوڵاتییەک دەکەن ئەگەر ئەو هاوڵاتییە دەناسن یان
زانیاری‌یان هەیە لەسەری، پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکەن، بەم ژمارە
تەلەفۆنە: ٤٣٧٧ ٣١٨ ٠٥٣