PM:03:08:20/06/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، زیاتر لە ١٣ هەزار هاوڵاتیانی هەرێم كە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، كێشەكانیان چارەسەركراوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبێت، باڵیۆزخانەی عێراقیش لە ئەنقەرە دەڵێت، سبەینێ ئەو گەشتیارە عێراقییانەی لە تورکیا گیریانخواردووە دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، بەهۆی گرژیەکانی ناوچەکەوە، زیاتر لە ١٣ هەزار هاوڵاتی هەرێم کە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردبوو، کێشەکەیان چارەسەرکرا و لەو هاوڵاتیانەی کە لە ئێران بوون، تا ئێستا پێنج هەزار کەس گەڕاونەتەوە.
باڵیۆزخانەی عێراقیش دەڵێت، سبەینێ شەممە ئەو
گەشتیارە عێراقییانەی کە بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە لە تورکیا گیریانخواردبوو، لە
رێگەی فڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەسڕە.
وتیشی، گەشتەکە کاتژمێر ١١ی شەو و لە رێگەی
هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە دەبێت و پێویستە هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە رێی ئەم
گەشتەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بەزووترین کات پەیوەندیی بە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەوە
بکەن لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، تاوەکو بلیتی فڕۆکەیان بۆ دابینبکرێت.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی نێوان
ئیسرائیل و ئێران، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق راگیرا و گەیشتە ئاسمانییەکان
هەڵوەشانەوە.