PM:02:25:20/06/2025
2116 جار خوێندراوەتەوە
هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، گەشتی فڕوكە مەدەنییەكان لە عێراق بەشێوەیەكی سنووردار و تەنها لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە دەستپێدەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هێڵی ئاسمانی عێراق خشتەی گەشتەكانی بڵاوكردووەتەوە كە ٢١ گەشت دەگرێتەوە، سەرجەمیان لەفڕۆكەخانەی بەسرە ئەنجامدەدرێن.
بەپێی خشتەكە،
گەشتە رۆیشتووەکان لە فڕۆكەخانەی بەسرەن و هاتووەكانیش لە بەیروت،
ئیستانبوڵ، دلهی، دوبەی، كاراچی، تونس و قاهیرەوەن بۆ عێراق.
هەروەها، لە
فڕۆكەخانەی بەسرەشەوە گەشت دەكرێت بۆ كاراچی، تونس، ئیستانبوڵ، قاهیرە، دلهی،
بەیروت و مۆمبای.
ئەمەش لەدوای
ئەوەدێت، بەهۆی دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی گواستنەوەی
عێراق، بەهۆی بارگرژییە ئەمنییەكانی ناوچەكە و بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران،
راگرتنی تەواوی گەشتی ئاسمانی لەهەموو فڕۆكەخانەكانی عیراق و داخستنی كاتیی
ئاسمانی وڵاتەكەی لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا
راگەیاند.