PM:01:12:20/06/2025
1804 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نێوان دوو گوندی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە سنووری چەمچەماڵ پاشماوەی مووشەکێک کەوتەخوارەوە و بووە هۆی سووتاندنی دۆنمێک پەرێز.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی کارێزەی دەلۆ و گوندی خێڵ ئاخە، سەر بە ناحیەی سەنگاو لە سنووری چەمچەماڵ، پاشماوەی مووشەکێک کەوتەخوارەوە.
وتیشی، پارچە
مووشەکەکە کاتژمێر ٩ و نیوی سەرلەبەیانی کەوتووەتەخوارەوە و دۆنمێک پەرێزی
سوتاندووە.
ئەو شەڕەی لە هەینی
رابردوەوە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە، هەرێم لە پریشكەكەی بێبەش نییە،
لەماوەی حەوت رۆژدا نۆ درۆن و پارشماوەی مووشەك لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەرێم كەوتوونەتە
خوارەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردووشدا سێ درۆن لە كۆیە و مەخمور و دوكان كەوتونەتە
خوارەوە.