سەردێڕ:

دوایین ئامارەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل

AM:11:56:20/06/2025

2092 جار خوێندراوەتەوە

شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە رۆژی هەشتەم و بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتری، ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو چەندین پێگەی سەربازی و پەناگەی بەرپرسێکی باڵای ئێرانیان بۆردوومان کردووە. ئێرانیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ئیسرائیل و چەندین ئامانجیان پێکاوە.


سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، پەناگەی بەرپرسێکی باڵای ئێرانیان بۆردوومان کردووە، دەشڵێت، چەندین ئامانجیان لە ناوەڕاستی تاران پێکاوە و هێرشیشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی پێگە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران بە باشی بەڕێوەدەچن، میدیای ئیسرائیلیش ئاماژە بەوە دەکات، ئێران پەیامی بۆ ئەمریکا ناردوە و وتویەتی رازی دەبێت بە بەشێک لەداواکانی ترەمپ.

لە بەرامبەریشدا، هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەردەوامە و شەوی رابردوو چەند ناوچەیەکی باشووری ئەو وڵاتە و شاری بێرشەبای کردە ئامانج، بەهۆیشیەوە چەندین کەس بریندار بوون.
سوپای پاسدارانیش دەڵێت، بۆ یەکەمجار بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ئیسرائیل.

بەرپرسێکی سەربازیی ئێرانیش باس لەوە دەکات، تائێستا زیاتر لە ٤٠٠ موشەک و ٦٠٠ درۆنمان ئاڕاستەى ئیسرائیل کردووە تەنها لەسەدا ٣٠ـی توانا سەربازییەکانیان بەکارهێناوە.

هەوڵە دەرەکییەکانیش بۆ راگرتنی شەڕەکە بەردەوامن و سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا وتی، داواکارن شەڕ و ئاڵۆزیەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رابگیرێن، چونکە زیانی بۆ تەواوی ناوچەکە و جیهانیش دەبێت.

 













گەلەری