سەردێڕ:

خۆڵبارینێکی کەم دەستپێدەکات

AM:11:26:20/06/2025

1060 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، تۆز و خۆڵێکی کەم دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی ١ تـــــا ٣ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

هەولێر : ٤٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٤٤ پلەی سیلیزی

 













گەلەری