AM:09:41:20/06/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی قەدەغەی راوەماسی لە هەرێم کۆتایی هات، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، راوکردن بە کارەبا و ماددە ژەهراوییەکان و تەقەمەنی قەدەغەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە رۆژی ١٠ـی مانگی سێی ئەمساڵەوە راوکردنی ماسی لە هەرێم بۆ ماوەى سێ مانگ قەدەغەکردبوو، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتاى هات و راوەماسی ئاسایی بووەتەوە.
هاوکات، وەزارەتی
کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە کردووە، راوکردن بە کارەبا، مادەی ژەهراوی و تەقەمەنییەکان و
تۆڕی ورد، کە ببێتە هۆی لەنێوبردنی بەکۆمەڵی زیندەوەرانی ئاوی، لە هەموو کاتێکدا
قەدەغەیە.