كۆمپانیایه‌كی دەرمانی نێودەوڵەتی، ڤاكسینێك وه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌بڕ بۆ ڤایرۆسی ئایدز ده‌دۆزێته‌وه کە كاریگه‌ریه‌كه‌ی ٩٩.٩٩٪یـە و نرخەکەی ٢٨ هەزار و ٢١٨ دۆلارە.
کۆمپانیایەکی دەرمانی بایۆلۆجی نێودەوڵەتی بە ناوی Gilead Sciences ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا (US FDA) وه‌رگرتووه، بۆ دوو ژه‌م ڤاكسینی ساڵانه‌ی خۆپاراستن له ئایدز، كه به ناوی 'Yeztugo' ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
هەروەها، به‌پێی
راپۆرتێكی ئاژانسی فڕانس پرێس، دەرمانەکەكه له ژێر
ناوی ماركه Yeztugoده‌خرێته بازاڕه‌وه، ده‌ركه‌وتوه
كه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ئایدز به رێژه‌ی زیاتر له ٩٩.٩٩٪ له گه‌ورەساڵان و هه‌رزه‌كاراندا
كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه له رووی كاراییه‌وه هاوشێوه‌ی ڤاكسینێكی به‌هێز
بێت و ده‌بێت ته‌نها دوو جار له ساڵێكدا به‌كاربهێنرێت.
رێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانی باسی لەوەکردوە، ئه‌و ڤاكسینه له هه‌ركه‌سێك بدرێت، توانای دروستكردنی
به‌رگری جه‌سته‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ئایدز، به‌وه‌ش ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌مو نه‌خۆشیه‌كانی
دیكه زاڵ بێت، چونكه ئایدز به‌هێزترین جۆری ڤایرۆسه تا ئێستا تۆماركرابێت، به جۆرێك
هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه، له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌وه ده‌توانرێت
چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ره‌وپێشچوون و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تییه
له‌رووی ته‌ندرووستیه‌وه.
کۆمپانیا
نێودەوڵەتیەکە سەبارەت بە نرخی یه‌ك ژه‌م ده‌رمانیYeztugo ئاماژەی
بەوەکردووە، نرخەکەی بە ٢٨ هه‌زار و ٢١٨ دۆلار دیاریكراوه، له كاتێكدا هه‌ركه‌سێك
پێویسته دوو ژه‌م له‌و ڤاكسینه وه‌ربگرێت و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، داوای
به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ده‌رمانه‌كه و له هه‌مانكاتدا كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی
كردووه، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێك له ناوچه جیاجیاكانی جیهان بتوانێت به‌كاریبهێنێت.
ساڵانه یه‌ك
ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی ئایدز ده‌بن و به‌رزترین رێژه‌ش له ئه‌فریقایه،
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا چه‌ندین جۆر چاره‌سه‌ر به‌كارهێندراون، به‌ڵام هیچكامیان
كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوه كه ببنه هۆی چاره‌سه‌ر یان بنبڕكردنی ئه‌و
ڤایرۆسه.